لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدان، ئاماژە بەوەشدەکات عێراق رۆژانە چوار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە شەشەمین کۆنگرەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دیالۆگ لە بەغدا رایگەیاند "هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بەهۆى بڕیارى دادگاى ناوبژیوانى پاریس راگیراوە، لەئێستادا لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە گفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت".

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ کۆمپانیاکان لە گفتوگۆداین بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان"، هەروەها لەبارەى کشانەوەى کۆمپانیاکانى نەوت ناوبراو وتی "کشانەوەى کۆمپانیاکان پاڵنەرى ئابوورین نەوەک سیاسی".

روونیشیکردەوە "عێراق رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، هەروەها عێراق پلانەکانى بۆ گواستنەوەى وزەى خاوێن خستووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە".

 لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٣، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک بەهۆی بڕیارێکی دادگای نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا، رۆژی ٤ی نیسانی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، رێککەوتنێک واژۆکرا کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستیپێنەکردووەتەوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار