دوو سەرکردەى چەتەکانى داعش لە عێراق دەستگیرکران
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، دوو سه‌ركرده‌ی داعش لەدەرەوەی عێراق ده‌ستگیركران كه به "مەترسیدارترین سەرکردەی رێکخراوی داعش" داده‌نرێن.
ئەمڕۆ شەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند:" بە چاودێری راستەوخۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و بە هەوڵی هەواڵگری کە چەند ساڵێکی خایان، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی توانیان دوو لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە دەرەوەی سنوورەکانی وڵات دەستگیربکەن، کە لە چەندین تاوانی قێزەون تێوەگلابوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و دوو چەتەیە له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی عێراق ده‌ستگیركراون و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی ببرێنه به‌رده‌م دادگا و لێپرسینه‌وه‌یان لەگەڵ بکرێت.
باس لەوەشکراوە، یەکێک لەوانە ناوى عیسام عه‌بد عه‌لی سه‌عیدانە و نازناوی (ئه‌بو زه‌ید)، كه كاری رۆژنامه‌نوسی له پارێزگای فه‌لوجه بۆ داعش ئه‌نجامداوه، ده‌ستی له سه‌ربڕینی هه‌ریه‌ك له كازم ریكابی سه‌ربازی سوپای عێراق هه‌بوه.
دەشڵێن، ئەو چەتەیە به‌رپرسیارە له به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رجه‌م چالاكییه میدیاییه‌كانی چەتەکانى داعش له فه‌للوجه له دوای ساڵی ٢٠١٤، جگه له‌وه‌ش بەشداربووە له تۆماركردنی ڤیدیۆی كوشتن و كاره دڕندانه‌كانی چەتەکانى داعش به‌تایبه‌ت تۆماركردنی ڤیدیۆی سه‌ربڕینی سه‌ربازانی سوپای عێراق مسته‌فا عه‌زراوی و سه‌میر موراد ده‌لۆی.
راشیگەیاند، تیرۆرستی دووەم ناوی بەشیر عەب عەلی سوعەیدانە کە ناسراوە بە ئەبو ئەحمەدی پەیوەندییەکان، کە بە هەمان شێوە بەرپرسی هەموو کردەوە تیرۆرستییەکانی داعش بووە لە فەلوجە دوای ساڵی 2014، کە ئەرکی سەرەکی شکاندنی کۆدی پەیوەندییەکانی سەرکردایەتی رێکخراوەکە بووە.