دانیشتنی دادگای فیدراڵی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دواخرا

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵایەکی تایبەت بە مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.

ئاوات ئازاد، ئەندامی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بە هاوڵاتی راگەیاند "دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ دواخرا".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "دانیشتنی دادگای فیدراڵی لە ١٧ی ئازار بۆ بڕیاردانی کۆتایی دەبێت لەسەر سکاڵای راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".

نزیکەی ١٠ ساڵە حکومەتى هەرێمى کوردستان پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى مەدەنى راگرتووە، هۆکارەکەى بۆ قەیرانى دارایی دەگەڕێنێتەوە، کە ئەوکات بەغدا بودجەى هەرێمى کوردستانى راگرت و تائێستاش کێشەکە چارەسەنەکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار