بڕیارێک بۆ دابەزینی نرخی گۆشتی سوور درا

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە حکومەتی عێراق بڕیاریدا لە ٪٥٠ی گومرگی سەر ئاژەڵی هاوردەکراو کەمبکاتەوە بەمەبەستی كەمكردنەوەی نرخی گۆشتی سوور و هاندانی بازرگانەكان بۆ هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندو بۆ سەربڕین.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤ رایگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزارەتەکەدا بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی گومرگی سەر ئاژەڵی هاوردەکراو بە رێژەی لە ٪٥٠ بۆ ماوەی ساڵێک".

ئاماژە بەوەشکراوە "کەمکردنەوەی گومرگ بۆ نیوە بەمەبەستی كەمكردنەوەی نرخی گۆشتی سوور و هاندانی بازرگانەكان بۆ هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندو بۆ سەربڕین".

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتە ٢٥ هەزار دینار بە کەمکردنەوەی گومرگ نرخی گۆشتیش لە بازاڕەکان روو لە دابەزین دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار