هاوڵاتییانی شاری هەولێر ئاگاداردەکرێنەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگای هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە و داوایان لێدەکات خۆیان بەدووربگرن لە لێکردنەوە گژوگیا بەهارییەکان، چونکە دەرمان رشێندراوە و زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤ پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکد ئاماژەی بەوەکرد "هاوڵاتییانی شاری هەولێری ئاگادار دەکەینەوە كه‌ تیمەکانمان سەرقاڵی رشاندنی دەرمانی لەناوبردنی گژوگیان، ئەوەش بە مەبەستی پاراستی دارەکانه‌ لە مەترسی زۆربوونی گژوگیا و سوتانی لە وەرزی هاویند".

ئەوەشخراوەتەڕوو "اونیشتمانیانی شاری هەولێر ئاگادار دەکەیــنەوە كه‌ خۆیــان بــەدوور بگــرن لە خـواردن و لێکردنەوە جێگه‌ی دانیشتن لەناو کژووگیای بەهاری لە پاڕک و باخچە و دوورگە ناوەندییەکان، چونکە دەرمــانی قــڕکەری لێــدراوە زیـانی بە تەنـدروستی دەگەیه‌نێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار