ئەمشەو کۆڵبەرێک کوژرا

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی سەید جەعفەر فەرەجی، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە سەید جەعفەر فەرەجی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی دەورە قەڵای شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

سەید جەعفەر فەرەجی تەمەن ٤٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە ئێستادا بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری بانە کوژراون و ١١٦ کۆڵبەریش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار