دامەزراوەیەکی عێراقی : ڕۆژانە لە بودجەی گشتی پێنج ملیۆن دینار بۆ یەک پەرلەمانتار دابین دەکرێت
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاری ئابوری، لە پۆستێکی فەیسبوکدا ڕایگەیاندوە لە ساڵێکدا پارەی ١٨ هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەر پەرلەمانتارێک خەرجدەکرێت.
مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ لێکۆڵینەوەو ڕاوێژکاری ئابوری لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی: تەواوی پەرلەمانتارانی عێراق لە ساڵێکدا نیوتریلیۆن دینار مووچە وەردەگرن، بەمشێوەیەش لە ساڵێکدا پارەی ١٨ هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەر پەرلەمانتارێک خەرجدەکرێت.
وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە:
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, ساڵانە (581) ملیار دیناری بودجەی گشتی بۆ تەرخان دەكرێت, كە (474) ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخاندەكرێت.
-بەومانایەی هەر پەرلەمانتارێك لە دەوڵەتی عێراق:
•ساڵانە: یەك ملیارو (800) ملیۆن دینار لەسەر بودجەی گشتی دەكەوێت.
•مانگانە (150) ملیۆن دینار لەسەر بودجەی گشتی دەكەوێت.
•رۆژانە (5) ملیۆن دینار لەسەر بودجەی گشتی دەكەوێت
-بە زمانی نەوت و پاڵشپت بە تێكڕای نرخی (75) ملیۆن دینار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت, كە بەرامبەر نزیكەی (100) هەزار دینارە, ئەوا تێچووی هەر ئەندام پەرلەمانێك:
•ساڵانە: (18) هەزار بەرمیل نەوتە.
•مانگانە: (1500) بەرمیل نەوتە.
•رۆژانە: (50) بەرمیل نەوتە.
-تێچوی ساڵانەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش هاوتای :
•ساڵانە: (6) ملیۆن بەرمیل نەوتە.
•مانگانە: (500) هەزار بەرمیل نەوتە.
•رۆژانە: (17) هەزار بەرمیل نەوتە.
عوبەیدی لە نوسراوەکەیدا دەشپرسێت, ئایا ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی ئەو بودجە زەبەلاحە هەیە بۆ رایكردنی كارەكانی؟.