تورکیا چوار ئۆتۆمبێلی کردە ئامانج و قوربانی هەیە
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ لە شاری دێریک لە سوریا لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە چوار ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی ئەو هێزە گیانیان لەدەستدا.
ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە دێریک بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "کاتژمێر ٩:٤٠ بەیانی ئەمڕۆ (٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤) تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەروازەی دێریک ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانی بۆردوومان کرد، هەروەها دەوریەیەکی هێزەکانمان (سۆتۆرۆ) دەستبەجێ چوونە ناوچەی ئامانج بۆ لابردنی بریندارەکان، لەگەڵیدا فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا دەوریەیەکی کردە ئامانج و ئۆتۆمبیلەکەی لەگەڵ بریندارەکاندا کردە ئامانج".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئەنجامدا سێ ئەنداممان شەهیدبوون، هەشت کەسیش بریندرابوون کە شەش هاوڵاتی مەدەنی بوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بە دوکانی نزیک شوێنی رووداوەکە گەیشتووە".