ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوریا

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بەرگریی سوریا ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەی زەینبیەی دیمەشقی پایتەختی سوریایان بۆمباران کردووە.

ئەمشەو ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ دەنگی تەقینەوەی گەورە لە ناوچەی زەینەبییەی دیمەشقی پایتەختی سوریا بیسترا، وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاند "فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەی زەینبیەیان بۆمباران کردووە".

سوپای ئیسرائیل و میدیاکانی ئیسرائیل لەم بارەوە هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردووەتەوە، رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان نووسیویەتی "پێدەچێت کەس یان کەسانێکی سەر بە ئێران یان هێزەکانی سەر بە ئێران کرابێتنە ئامانج، لەبەر ئەوەی ئەو شوێنانەی کە سەر بە ئێرانن لەو گەڕەکە جێگیرکراون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار