راوێژکارێکی سوپای پاسداران لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا لە سوریا کوژرا
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی بۆردومانێکەوە لە دەوروبەری شاری بانیاسی باشوری سوریا، ئەفسەرێکی پلەباڵای سوپای پاسداران و دو چەکداری حزبوڵای لوبنانی کوژران، ئێرانیش هێزەکانی ئیسرائیل بە ئەنجامدەری بۆردومانەکە تۆمەتبار دەکات.
لەدوای سێ ساڵ بۆ یەکەمجار، ناوچەی بانیاس لە باکووری رۆژئاوای سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە لەڕێگەی درۆنەوە بۆردوومانکرا و فەرماندەیی سوپای پاسدارانی ئێرانیش لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، عەمید رەزا زارەعی راوێژکاری سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا لە ئەنجامی بۆردومانەکە کوژرا.
ئاماژی بەوەشکردووە، هێزەکانی ئیسرائیل بۆردومانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبونییان کردوە لە شاری بانیاسی باشوری سوریا و بەهۆیەوە ئەو ئەفسەرەی سوپای پاسداران کوژراوە هاوکات ئەوەشخراوەتەڕو، جگە لە ئەفسەرەکەی ئێران، دو چەکداری گروپەکانی حزبوڵای لوبنانیش کوژراون.
وێنەی ئەو ئەفسەرە ئێرانییەی لە ئەنجامی بۆردومانەکە کوژرا: