لە بەغدا تەقینەوە روویدا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو شەش کەس برینداربوون و هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
میدیا عیراقییەکان لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ بۆمبێکی چێندراو لە نزیک زیندانی ئەبوغرێب لە رۆژئاوای بەغدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا شەش کەس برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، هاوکات هێزێکی ئەمنی چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و زانینی هۆکاری تەقینەوەکە.

بابهتی پهیوهندیدار