ئیسرائیل به ئاگربهستێكی شهش ههفتهیی رازی دهبێت
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بهرپرسێكی ئهمریكی ئهمڕۆ شهممه ڕایگهیاند، ئیسرائیل مهرجهكانی گرێبهستێکی پێشنیاركراوی قبوڵكردوه بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەزە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەڵآم هێشتا حەماس وەڵآمی کۆتای نەداوەتەوە و مەرجەکانی بەدڵ نییە.
ئاژانسی سکای نیوس لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکییەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل بە مەرجی گرێبەستێکی پێشنیارکراو ڕازیبووە کە بە نێوەندگیری قەتەر و ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە دانراوە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی شەش هەفتە و ڕێگەدان بە چونە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە.
وتیشی یەکێک لە مەرجەکان ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانە لەلایەن حەماسەوە بەڵام ئەو هێزە هێشتا ڕازینەبوون و وەڵآمی کۆتایییان نەداوەتەوە.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئهم ڕێككهوتنه لهسهر مێزه، گفتوگۆكان لهگهڵ بزوتنهوهی حهماس له قهتهر بهردهوامن و هیوادارین تا مانگی ڕهمهزان بتوانین بگهینه ڕێككهوتن به ههمو شتێك كه له تواناماندا بێت".
ئەو کاربەدەستە ئەمەریکییە باسی لەوەشکردوە کە لەم بارەیەوە ئەمەریکا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک کۆبوونەوەی لە ئیسرائیل و کۆبوونەوەیەکی لە پاریس ئەنجامداوە هاوکات ئەمڕۆ شەمەش کۆبوونەوەکان لە دۆحه ی قەتەر بەردەوامبوون.
هێرش و پەلامارە بەردەوامەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر دانیشتوانی كەرتی غەزە (148) رۆژی تێپەڕاندوە كە بەهۆیەوە نزیكەی (102) هەزار قوربانی لێكەوتەوەتەوە كە ژمارەیەك لە قوربانیان لە ژێر تەلار و باڵەخانە روخاوەكاندان و ئیسرائیل رێگری لە بەهاناوە چونیان دەكات.
تەندروستی غەززە ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، كۆی ژمارەی گیان لە دەستدان لە (7ـی تشرینی یەكەمی 2023) تا ئێستا گەیشتوەتە (30) هەزار و (320) كەس، هەروەها ژمارەی بریندارەكان (71) هەزار و (533) كەسی تێپەڕاندوە كە ژمارەیەكی زۆری قوربانیان ژن و منداڵن.