چاره‌نوسی 59 كورسی په‌رله‌مانی ئێران کەوتەگەڕی دووەمەوە
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، له‌كۆی 290 كورسی په‌رله‌مان، 231 كورسی له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڕی یه‌كه‌مدا یه‌كلابونه‌ته‌وه، 59 كورسیش ده‌كه‌ونه گه‌ڕی دوه‌می هه‌ڵبژاردنه‌وه كه دوای دو مانگی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
موحسین ئیسلامی، وتەبێژی دەستەی هەڵبژاردنی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، لە 290 کورسیی پەرلەمانی ئێران، چارەنووسی 231 کورسی لە قۆناخی یەکەمی هەڵبژاردندا یەکلایی بوونەتەوە و چارەنووسی 59 کورسیش لە قۆناخی دووەمدا دیاری دەکرێت.
وتیشی، هەڵبژاردن لە بازنەی تاران کە 30 کورسیی پەرلەمان لەخۆدەگرێت، دەکەوێتە گەڕی دووەم و هیچ یەک لە کاندیدەکان لەو بازنەیە نەیانتوانیوە دەنگی پێویست بۆ پەرلەمانتاری بەدەستبهێنن.
له‌باره‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كورسیه‌كانیان كه‌وتۆته گه‌ڕی دوه‌م، موحسین ئیسلامی ئاشكرایكرد، "له ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات (ته‌ورێز)، شه‌ش كورسی، له ئه‌سفه‌هان یه‌ك كورسی، له ئه‌لبورز یه‌ك كورسی، له خوراسانی ره‌زه‌وی؛ 2 كورسی، له خوراسانی باشور یه‌ك كورسی، له خوزستان سێ كورسی، له زه‌نجان دو كورسی، له فارس پێنج كورسی، له كرماشان دو كورسی، لوڕستان دو كورسی، له گوڵستان یه‌ك كورسی، له مازه‌نده‌ران دو كورسی، له هه‌مه‌دان یه‌ك كورسی رێژه‌ی 20%یان تێنه‌په‌ڕاندوه و ده‌كه‌ونه گه‌ڕی دوه‌م".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شاره‌زایانی رێبه‌ری ئێران، وته‌بێژی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێران ئاشكرایكرد، له‌كۆی 88 كورسی شاره‌زایانی رێبه‌ری، چاره‌نوسی 72 كورسی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی 16 كورسی دیكه‌ش ده‌كه‌وێته گه‌ڕی دوه‌مه‌وه.
بریاره گه‌ڕی دوه‌می 12مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران له مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی رۆژه‌كه‌ی دیارینه‌كراوه.
رۆژی هەینی، 10-03-2024، دوازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بەرێوەچوو بەپێی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، زیاتر لە 61 ملیۆن و 172 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.