بەڕێوەبەری هەواڵگریی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پارێزگای زیقار کوژرا
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵآتی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ راگرتنی شه‌ڕ و ناكۆكی نێوان دو هۆز له قه‌زای ئیسڵاح، عه‌مید عه‌زیز شه‌لال جه‌هل به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر لە پارێزگای زیقاڕ كوژرا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پرسه و ماته‌مینی بۆ كه‌سوكاری عه‌مید عه‌زیز شه‌لال جه‌هل به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له پارێزگای زیقاڕ ده‌رده‌بڕین، كه ئه‌مشه‌و له‌كاتی ئه‌ركه‌كانیدا بۆ را‌گرتن و كۆتاییهێنان به ناكۆكیه‌كی خێڵه‌كی له قه‌زای ئیسڵاحی سه‌ر به پارێزگای زیقاڕ كوژرا.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەو بەرپرسە ئەمنییە لەگەڵ هێزێکی ئەمنیدا بەرەو ناوچەکە بڕێکەوتبوو بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەوە گولـلەیەکی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
باس لەوەش کراوە، لە ئێستادا هێزێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری پۆلیسی زی قار لە ناوچەکەن بۆ کۆنترۆڵ کردنی دۆخەکە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ركه‌سێك ئه‌م كاره تیرۆریستییه تاوانكارییه‌ی ئه‌نجامدابێت، له سزا ڕزگاری نابێت و راپێچی یاسا ده‌كرێت، له‌ئێستاشدا فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای زیقاڕ ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕانی به‌رفراوانی له شوێنی روداوه‌كه ده‌ستپێكردوه".