دەستەی دەستپاکی عێراق: بەڕێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانی دوو ملیار دۆلاری لایە
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرای دەکات بەڕێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانیی عێراق 17 دۆسییەی لەسەرە و بڕی دوو ملیار دۆلاری لایە.
حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند "حەمدییە جاف، کە پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی بووە لە بانکی بازرگانیی عێراق، 17 دۆسیەی لەسەرە و نزیکەی دوو ملیار دۆلاری عێراقی لایە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی ساڵێکدا 18 تۆمەتبار و تاوانباری هەڵاتوویان لە دەرەوە گەڕاندووەتەوە، هەروەها ئێستا لە هەماهەنگیدان بۆ ئەوەی زیاتر لە 15 تۆمەتباری دیکە بگەڕێننەوە عێراق".
بابهتی پهیوهندیدار