بەهۆی هێرشی داعشەوە لە سوریا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئەندامانی داعش لە باشووری بیابانی دێرەزۆر لە سوریا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی و ئەندامانی بەرگری نیشتمانی بوونە قوربانی.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤ رایگەیاند "لەکاتی کۆکردنەوەی دومەڵاندا لە باشووری بیابانی دێرەزۆر چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی، لە ئەنجامدا ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی و ئەندامانی بەرگری نیشتمانی سوریا کوژران و برینداربوون".

لە راگەیەندراوەکەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ هاتووە "لە هێرشەکەدا ١٨ کەس کوژراون و کە چواریان ئەندامی بەرگری نیشتمانی بوون، هەروەها ١٦ کەسی دیکەش برینداربوون".

ئاماژە بەوەشکراوە  "ئەو هاوڵاتییانە بە دۆشکە کراونەتە ئامانج، دواتر پێکدادانی توندوتیژ لە نێوان داعش و ئەندامانی بەرگریی نیشتمانی روویداوە، هەروەها لەو هێرشەدا ١٢ ئۆتۆمبێل سوتێندراون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار