لەبارەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان روونکردنەوە دەدرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مانگی 12ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بکرێتە چەک.

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند "هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مانگی 12ی ساڵی2023 وانەبێژان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەکرێتە چەک و لەگەڵ هەبوونی سیولە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "جارێ هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی 12ی وانەبێژان دیارنییە و هەرکاتێک سیولە هەبێت ئەوا کاتی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان دیاریدەکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار