ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی رووداوی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاشکراکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قایمقامی هەولێر لە بارەی رووداوی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە ئاشکرایکرد هۆکاری ئاگرەکە هیچ سەرپێچییەکی یاسایی یان رێنمایی بەرگریی شارستانی و کێشەی کارەبا نەبووە.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر و سەرۆکی ئەو لیژنەی لێکۆڵینەوەی لە رووداوی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگە کرد رایگەیاند "هۆکاری ئاگرەکە هیچ سەرپێچییەکی یاسایی یان رێنمایی بەرگریی شارستانی و کێشەی کارەبا نەبووە، ئەوەی روویداوە تەنیا کەمتەرخەمی کۆمەڵێک کەس بووە، ئهوهش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "بە بەڵگەوە بۆمان دەرکەوت کەسانێک ویستوویانە دوکانی نوێ دابنێن، رەفەیان داناوە و کۆسەرەیان بەکارهێناوە، ئاگری کۆسەرەکە تەشەنەی کردووە، ئهمهش له دوای سێ رۆژ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری راستەقینەی ئاگرەکە و دەستنیشانکردنی لایەنی کەمتەرخەم، دهركهوت".
ئاماژەی بەوەشکرد 'له لێكۆڵینهوهكاندا لیژنەکە گەیشت بەو ئەنجامەی كه هیچ دەست و لایهنێك لە پشت رووداوەکەوە نەبووە و کەوتنەوەی ئاگرەکەش بە ئەنقەست نەبووە".
