سێ کەس بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیرکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراوە لە سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن چەند كەسێكەوە فێڵی لێكراوە و بڕی 13 ملیۆن دیناریان لێوەرگرتووە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە چەندین فەرمانی گرتنی هەیە".
ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (د،ع،ك لەدایكبووی 1983- ف،ع، ع لەدایكبووی 1975 - ر،ف،س لەدایكبووی 2001) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و تۆمەتبار (د،ع،ك لەدایكبووی 1983 ) لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری و بنكەی پۆلیسی ئازادی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان فەرمانی گرتنی هەیە".
