ئێران هەواڵێک رەتدەکاتەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێران گشت ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باسییان لە کوژراو و بریندارێکی بێشومار دەکرد لە ئەنجامی تەقینەوەکەی پاڵاوگەی بەندەر عەباس.

ئەمرۆ پێنجشەممە 7/3/2024 ئاژانسی هەواڵی "میهر" رایگەیاند ، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەی بەندەر عەباس ژمارەیەک کەس کوژراون و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە کە هیشتا روون نییە، تەقینەوەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە یان روداوێکی ئاساییە .

جێی ئاماژەیە کۆماری ئیسلامی ئێران چەند جارێک ئیسرائیل و ئەمەریکای بە ئەنجامدانی تەقینەوە لە ناو خاکی ئێراندا تۆمەتبار کردووە ، کە دیارترینیان تەقینەوەکەی شاری کرمان بوو لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ، بەڵام دواتر داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی لە ئەستۆ گرت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار