ته‌رمی گه‌نجێكی 22 ساڵ له زاخۆ دۆزرایه‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵآتی
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌سنوری روباری هێزلی دۆزراوه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادیه بۆ لێكۆڵینه‌وه
ئەحمەد رەمەزان ، ووتەبێژی پولیسی زاخۆبە هاوڵاتی وت" دوای نیوەڕۆیی ئەمرۆ پێنج شەممە تەرمی گەنجێک بەناوی (ع، م، أ) لەروباری هیزلمان لە دهۆک دۆزرایەوە و ئەو گەنجە تەمنی ٢٢ ساڵە و خەڵکی زاخۆیە".
وتیشی، "ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی هۆكاری سه‌ره‌كی گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی، هیچ ئاسه‌وارێكیش به‌جه‌سته‌یه‌وه دیارنیه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه به‌پێی به‌نده‌كانی مادده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستپێكردوه".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
