دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی تەرمەکەی لەخانویەکی تەواونەکراودا دۆزرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گەنجێکی ئێزیدی کە نزیکەی 10ساڵ  لەکەمپی شاریا دەژیا، دوای سێ رۆژلە بێسەرشوێنبوونی ، ئێوارەی ئەمرۆ تەرمەکەی لەناوخانووەیەکی تەواو نەکراو لە کۆمەڵگای سیبا شێخدر سەر بە شەنگال دۆزرایەوە.

ناتق عەلو، لە ڕاگەیاندنی پۆلیسی شەنگال بە هاوڵاتی وت،"حەسەن عیدۆ کاری گواستنەوەی دەکرد لە نێوان  پارێزگای دهۆک وشەنگال و بەپێچەوانەوه، دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ بێسەرشوێن بوون ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە".

وتیشی ، " دوای بێسەروشوێنبونی لە لایەن خێزانەکەیەوە تەلەفونی بۆ کراوە و تەنها جارێک  کەسێک تەلەفونەکەی هەڵگرتووە و بەبێ ئەوەی بڵێت کێیە و بۆ چی ئەو موبایلەی پێیە بە خێزانی کوژراوەکەی وتووە حەسەن لای خۆمانە بەڵآم دوای نیوەرۆی ئەمرۆ تەرمەکەی لە ناوخانوەیەکی تەواو نەکراودا لەکۆمەڵگای سیبا شێخدر سەر بەشەنگال دۆزراوەتەوە"

ناتق عەلو باسی لەوەشکرد، تا ئێستا بکوژەکە نەدۆزراوەتەوەو هۆکاری کوشتنی ئەو هاوڵاتییە دیارنییە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 حەسەن عیدۆ، خەڵکی ناحیەی گرعوزێرە هەر لەدوای داعش و ئاوارەبوونی خەڵک لەکەمپی شاریا دەژیا و لە نێوان دهۆک و شەنگاڵ کاری گواستنەوەی هاوڵاتیان بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار