چاوپێکەوتنێکی سودانی سەبارەت بە هەرێم کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چاوپێکەوتنێکی سودانی کە مانگێک لەمەوپێش تۆمارکراوە لەناو میدیاکانی هەرێمدا ئێوارەی ئەمڕۆ بە شێوەی جیاواز بڵاوکرایەوە و کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
محەمەد شیاع سودانی له چاوپێكه‌وتنێكیدا كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لحه‌ده‌سی سعودی ئه‌نجامیدا رایگه‌یاندبوو، "شتێك نیه به‌ناوی بڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه له ده‌ستوور و یاسای بودجه رێژه‌ی سه‌دا 12.67 له خه‌رجی گشتی وه‌رده‌گیرێت و ده‌درێته هه‌رێم".
سودانی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كه به دیاریكراوی له 7ی شوباتی 2024دا ئه‌نجامی دا، وتی: "له یاسای بودجه‌دا شتێك نییه به‌ناوی مووچه، ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوورییه، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌وه‌یه دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندیانه‌ی بۆی دیاریكراوه له یاساكه، سه‌دا 12.67ی ده‌ده‌ینێ، ئینجا خۆی بڕیار ده‌دات ده‌یدا به پرۆژه یان مووچه یان هه‌ر شتێكی تر...".
وتیشی: "پێموایه لاوازی له تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم هه‌یه ".
ئەم لێدوانەی سودانی لە بەشێک لە میدیاکاندا وەک چاوپێکەوتنێکی نوێ بڵاوکرایەوەو تیایدا باسلەوەکراوە کە سودانی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵێییەو نایەوێت مووچەی هەرێم بەشێوەی ڕاستەوخۆ بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان بەڵآم هاوڵاتی بۆی دەرکەوتووە ئەو چاوپێکەوتنە پێش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئەنجامدراوە و تۆمارکراوە.
هاوکات نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی سودانی ڕایگەیاند، ئەو دیدارە ڕۆژی 7ی مانگی ڕابردوو تۆمارکراوە، واتە بەر لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق بووە و نوێ نییە.
دوا بەدوای بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنەکەش ژمارەیەک پەرلەمانتاری پێشوو لەسەر بابەتەکە بڵاوکراوەیان هەبوو:
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری پێشووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كه ئه‌وكات ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو، له په‌رله‌مانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "له ماوه‌ی 94ی ده‌ستووری عێراق هاتووه كه (قرارات المحكمة الاتحادية العليا باتة وملزمة السلطات كافة) بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن و تانه‌یان لێ‌نادرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی كۆمه‌ڵ ده‌لێت: "وته‌ی به‌ڕێز سوودانی و غه‌یره سوودانی هیچ به‌هایه‌كی نییه له‌به‌رانبه‌ر دادگای باڵادا".
هەروەها عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت: ئەو دیدارەی سودانی کە دەڵێ ناتوانین موچە ڕاستەوخۆ بدەین، پێش بڕیاری دادگای فیدڕاڵیە.

