داوا دەکرێت پۆستی وەزیری شەهیدان لە عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەربگیرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە نووسراوی فەرمی داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکات عەبدوڵڵا حاجی محەمەد لە پۆستی وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم دووربخرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی بۆ هاوڵاتی نێردراوە، مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە رۆژی 6-3-2024 گشتاندنی فەرمی ناردوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگۆرینی عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەئێستادا  دوورخراوەتەوە ل ریزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی بۆ هاوڵاتی نێردراوە، لە گشتاندنەکەدا پێشنیاری سێ کەس کراوە بۆ پۆستی بەوەکالەتی وەزیری شەهیدان لە پشکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کە بریتین لە "فاتیح رەئوف ئەحمەد، سادق محێدین، ئامانج جەمال محەمەد".   

هەروەها بەپێی ئەو زانیارییانەی کە هەیە ئامانج جەمال نزیکترین کەسە لەئێستادا لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان.

ئەگەر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەو گشتاندنەی کە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاڕاستەی کردووە پەسەندی بکات ئەوا پۆستی وەزیری شەهیدان لە عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەردەگیرێتەوە.

رۆژی ٥ی ئازاری ٢٠٢٣ سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی عەبدوڵڵا حاجی مەحمود لە حزبەکە.، بەپێی بڕیارەکە بێت دەبێت سەرجەم ماڵ و موڵکەکانی حزبیش بگەڕێنێتەوە، بەڵام عەبدوڵڵا حاجی مەحمود ئەو بڕیارە رەتدەکاتەوە و دەڵیت "لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆدا نییە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار