لە سنووری دهۆک بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی دێوکێ لە شیلادزێ لە سنووری پارێزگای دهۆک بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
مەسعود بۆتی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٨ی ئازاری ٢٠٢٤ بەهۆی بۆردومانکردن تورکیا لە دەوروبەری گوندی دێوکێ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "برینادر و ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئامێدی کراون، ئەو کەسەی برینداربووە تەمەنی دەوروبەری ٤٠ ساڵ دەبێت و دۆخی تەندروستی باشە و ئەوەی پێویست بێت بۆی کراوە، ئەوانەشی کە گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەنێوان ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵاندان".
ئەو دوو کەسی لە بۆردوومانەکە گیانیان لەدەستداوە ناویان "ئاراس دێوکێ زێباری و سەعید موبارەک"ە.
