بانکی رەشید هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

بانکی رەشید وادەی کۆتاییهاتنی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی قەرز بڵاوکردەوە و هۆشداریش دەدات بە هاوڵاتییان.

ئەمڕۆ هەینی ٨ی ئازاری ٢٠٢٤ بانکی رەشید لە عێراق رایگەیاند "ئەو کەسانە ئاگاداردەکەینەوە کە خاوەنی کارتی (نەخیل)ن و دەیانەوێت لە رێگەی بانکەوە پێشینە کەسی بەدەستبهێنن، ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی بانکی ڕەشیدەوە داواکاری پێشکەش بکەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو "تەنها لە رۆژانی دەوامی فەرمیدا هاوڵاتییان دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن، هەروەها پێویست بە ناوەندێک یان فەرمانگە دەرەکییەکان ناکات، بەڵکو هەر داواکارێکی قەرز دەتوانێت لە شوێنی کارەکەی یان شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە دەستی بە داواکارییەکە بگات".

هەروەها بانکی رەشید هۆشداری داوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پەیجانەی کە دەیانەوێت فێڵ لە هاوڵاتییان بکەن و بانگەشەی ئەوە دەکەن پەیوەندییان بە بانکەکەوە هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار