لە کرکوک باوک و کوڕێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بوونە قوربانی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەمێک پێش ئێستا بەهۆی تەقینەوەی مینێکی سەردەمی بەعس بە دوو هاوڵاتیدا لە نزیک کێڵگەی نەوتی جەوەل بۆر و لەسەر رێگای پشتێنەی کەرکوک  یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەیان بریندار بوو.

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی زەمینی لە ناوچەی جەبەل بوری پارێزگای کەرکوک هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و منداڵەکەشی برینداربو.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو مینە لە پاشماوەکانی سەردەمی رژێمی بەعسە و ئەو خێزانەی بەرکەوتون، بە مەبەستی گەشت و سەیران رویان لە ناوچەی جەبەل بور کردوە، ئەو منداڵەی برینداربوە تەمەنی 12 ساڵە هاوکات  ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە عەرەبە و لەدایکبووی 1980یە

ئەوەشی خستووەتە روو، بە مەبەستی پێدانی چارەسەر کوڕەکەیان رەوانەی نەخۆشخانە کردووە و لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.

ئەو شوێنەی بۆمبەکەی تێدا بووە، پێش رووخانی دەسەڵاتی بەعس، سنووری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و دەسەڵاتی ئەو کاتی عێراق بوو وناوچەکە دەکەوێتە نێوان کەرکووک و قەرەهەنجیر و لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە ناحیەی لەیلانە. 

هاوکات بە گوێرەی دوایین ئامار، تا ئێستا بەهۆی مینەوە 34 هەزار کەس لە عێراق گیانیان لەدەستداوە یاخود برینداربون، تا ئێستاش دو هەزار کیلۆمەتر لە خاکی عێراقی مەترسی مینی لەسەرە و 20٪ی ئەو ناوچانە لە نزیک ژێرخانە ئابورییەکان یاخود گوند و ناوچە گەشتیارییەکانە.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار