وەزارەتی ناوخۆی عێراق ١٢٣ کەسی دەستگیرکرد

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای کوژرانی ئەفسەرێکی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکانی لە پارێزگای زیقار بەهۆی شەڕی دو بنەماڵە، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەند ئۆپەراسیۆنێکیان لە قەزای ئیسڵاح ئەنجامدا و 123 کەسیان دەستگیرکرد.

عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی 8ی مانگی کانونی دوەم رائید حسێن رەزا ئەفسەری ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکان بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە گیانیلەدەستدا لە قەزای ئیسڵاح سەر بە پارێزگای زیقار  چەند ئۆپەراسیۆنێکییان ئەنجامداوەو لە ئەنجامدا ١٢٣ کەس دەستگیرکراون.

وتیشی ،قەزای ئیسڵاح سەر بە پارێزگای زیقارە و لەم دواییانەدا چەند ململانێ و ئاڵۆزییەک لە نێوان هۆز و بنەماڵەکانی ئەو ناوچەیە دروستبوە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکاندان و چەندین کەسیش دەستگیر کراوە.

وەزیری ناوخۆی عێراق باسی لەوەشکرد کە لە ئۆپراسیۆنەکانیاندا توانیویانە دەستبگرن بەسەر  ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی لەو ناوچەیەدا، جگەلەوەش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ تۆمەتبارەکان کردوە و بەدواداچونەکان بەردەوامە، سەرجەم تۆمەتبارەکانیش بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون.

رۆژی 8ی مانگی کانونی دوەم/1، رائید حسێن رەزا ئەفسەری ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکان بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی نێوان دو هۆزی قەزای ئیسڵاحی پارێزگای زیقار کوژرا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار