دادگای فیدراڵی: دەبێت پەلە بکرێت لە بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئازاری 2024 دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند "دەبێت پەلە بکرێت لە بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، بە مەرجێک مووچەی ئەو فەرمانبەرانەش خەرج بکرێت کە ھێشتا مووچەکەیان بە ئەلیکترۆنی نەکراوە".
دادگای فیدراڵی عێراق لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشدەکات، ئەرکی سەرشانی حکومەتی ھەرێمە ھاوکاریی و ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بکات.
دەشڵێت "پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان و جێبەجێکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە".
ئەم روونکردنەوەی دادگای فیدراڵی عێراق لەدوای روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دێت کە تیادا باسی لە نەناردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرد لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.