دوایین زانیاریی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ئاشکرادەکرێت
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق ئاشکرایکردووە دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق تاوەکو دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بەردەوامی دەبێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکی باڵا لە حکومەتی عێراق رایگەیاندووە "دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق تاوەکو دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەردەوامی دەبێت کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت".
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمەریکا و عێراق دەستییان بە گفتوگۆکردووە لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کە لە ساڵی 2014وە لەکاتی دروستبوونی شەڕی داعش بە مەبەستی هاوکاریکردن هاتنە عێراق.
هەروەها لایەنە شیعەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای ئەوەدەکەن لە زووترین کاتدا هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق نەمێنن، بەڵام بە پێچەوانەوە لایە کوردییەکان و سوننەکان پێیان وایە بۆشایی ئەمنی دروست دەبێت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان.
لە ئێستادا نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق بوونیان هەیە، هەروەها 900 سەربازی ئەمەریکیش لە سوریا لە ئەرکێکی راوێژ و هاوکاریدان.