سەرۆک وەزیرانی عێراق دوادەکات هەموارکردنەوەی پرۆژە یاسای بودجە خێراتر بکرێت

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوادەکات کارەکانی هەموارکردنەوەی پرۆژە یاسای بودجە خێراتربکرێت و گرنگئ زیاتر پێبدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئازاری 2024 محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد له‌سه‌ر خه‌رجییه‌ گشتییه‌كان و پڕۆژه‌ ستراتیجییه‌كان بە ئامانجی ئەوەی کارەکانی هەموارکردنەوەی پڕۆژەی یاسای بوودجە خێرا بکرێت و گرنگی زیاتر بە پڕۆژەی ئابووری و ژێرخانی بدرێت.

لەئێستادا هەمواری بودجەی 2024 لە ئەنجومەنی وەزیرانە و دوای تەواوکردنی هەموارەکە پرۆژە یاساکە دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دوای خوێندنەوەی پرۆژە یاساکە دەنگی لەسەر دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار