عێراق هاوردەکردنی بەنزین بۆ نیوە کەمدەکاتەوە

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت وەزارەتەکە پلانێکی داڕشتووە بۆ کۆتاییهێنان بە پڕۆسەی هاوردەکردنی وەرگیراوەکانی نەوت بە تایبەتی بەنزین، ئاماژەی بەوەشکردووە  بڕی هاوردەکراوی بەنزین بۆ ٧ ملیۆن لیتر کەمیکردووە.

حسێن تالیب، بەڕێوەبەری بەشی دابەشکردن و گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ماڵپەڕی هەواڵی شەفەق نیوزی رایگەیاندووە "وەزارەتی نەوت لە ماوەی دیاریکراودا پلانێکی داڕشتووە بۆ کۆتاییهێنان بە پڕۆسەی هاوردەکردنی وەرگیراوەکانی نەوت بەتایبەتی بەنزین".

 ئاماژەی بەوەشکردووە “دوای کارپێکردنی پاڵاوگەی کەربەلا بڕی هاوردەکراوی بەنزین بۆ ٧ ملیۆن لیتر کەمیکردووە، پێشتر عێراق ١٤ ملیۆن لیتر بەنزینی هاوردە دەکرد".

 لە درێژەی قسەکانیدا وتویەتی "دوای کارپێکردنی پاڵاوگەی باکوور، هاوردەکردنی بەنزین بۆ چوار ملیۆن لیتر کەم دەبێتەوە"، روونیشیکردەوە "زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگە نیشتمانییەکان قەرەبووی مانەوەی هاوردەکردنی بەنزین دەکاتەوە".

بەڕێوەبەری بەشی دابەشکردن و گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان دەڵێت "عێراق کۆتایی بە پرسی هاوردەکردنی بەرهەمەکانی دیکەی غاز و نەوتی سپی هێناوە دوای ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیی گەیشتە خۆبژێوی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار