بڕی ١٠٠ هەزار دینار بۆ مووچەی مامۆستایان زیاد دەکرێت

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی ١٠٠ هەزار دینار بۆ مووچەی مامۆستایان زیاد بکرێت ومامۆستایانی خانەنشینیش دەگرێتەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند "بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نووسراوی ژمارە ٤٦٦ی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردراوە بە زیادکردنی ١٠٠ هەزار دینار بۆسەر مووچەی مامۆستایان".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەر مامۆستایەک بڕی ١٠٠ هەزار دینار بۆسەر مووچەکەی زیاد دەکرێت ئەوەش لەپای سوپاس و پێزانینی حکومەتە بەرامبەر بە هەوڵەکانیان کە بەردەوامن لە فێرکردن و پێگەیاندنی پڕۆسەی پەروەردە. هەروەها سودانی پێی راگەیاندوون کە مامۆستایان شایەنی زیاترن و پێویستە ئاسانکاری تەواویان بۆ بکرێت لە سەرجەم مامەڵەکانیاندا".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بڕیارەکە بەمەبەستی گونجاندنی ژیان و بارودۆخی ئابووری مامۆستایان لەگەڵ دۆخی ئابووری ناوخۆی وڵاتدا و سەرجەم مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە دەگرێتەوە لەگەڵ خانەنشینانی ئەو وەزارەتەش".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار