zhyr

گفتوگۆکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەست پێدەکاتەوە

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، گفتووگۆکانی نێوان نوێنەرەکانی ئیسرائیل و حەماس رۆژی یەکشەممە ٣١ی ئازار لەقاهیرە سەبارەت بە ئاگربەست دەست پێدەکاتەوە و بنەماڵەی بارمتەکانیش هەڕەشە لە حکومەتەکەی ناتانیاهۆ دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئەمڕۆ شەممە بە پشت بەستن بە هەواڵی کەناڵی تەلەفیزیۆنی قاهیرە نیوز رایگەیاند، گفتووگۆکانی نێوان نوێنەرەکانی ئیسرائیل و حەماس رۆژی یەکشەممە  دەست پێدەکاتەوە.

هەر لەم بارەیەوە  بەرپرسێکی حەماس سەبارەت بە داواکارییەکانیان بەو ئاژانسەی وتووە،  حەماس دەیەوێت سەرەتا بزانێت ئەنجامی گفتووگۆکانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی نێوانگیر چی دەبێت دواتر نوێنەر ئەنێرێت.

جگە لە حەماس ئیسرائیلیش ئامادەی خۆی بۆ دانیشتنەکان دەربڕی و رۆژێک دوای ئەوەی دادگای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ  بڕیاریدا  کە ئیسرائیل پێویستە ڕێگە بدات یارمەتییە مرۆییەکان بچنە ناو غەززەوە، ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا دانیشتنەکان لەگەڵ حەماس دەستپێبکاتەوە و دوابەدوای بڕیارەکە  نووسینگەی نتانیاهۆ رایگەیاند کە گفتووگۆ نوێکان لەسەر ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان لە رۆژانی داهاتوودا لە دووحە و قاهیرە بەڕێوە ئەچێت.

هەر ئەمشەویش ٣٠/٣/٢٠٢٤ له‌ هه‌نگاوێكی نوێدا بۆ په‌ره‌پێدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به‌ نه‌ته‌نیاهۆ ، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه‌ ڕفێندراون و ده‌ستبه‌سه‌رن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و ڕایانگه‌یاند، "خه‌باتێكی مه‌ده‌نی فراوان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".

جێگەیباسە لە چەند هەفتەی رابردوودا، ئیسرائیل و حەماس بە نێوانگیری میسر و قەتەر گفتووگۆیان  لەسەر راگرتنی جەنگ بۆ ماوەی ٦ هەفتە و لە بەرامبەردا ئازادکردنی ٤٠کەس لە ١٣٠ کەس بارمتەی ئیسرائیل کە لای حەماس بارمتەن کرد بەڵآم بەهۆی ئەوەی بە مەرجەکانی یەکتر ڕازی نەبوون هیچ ڕێککەوتنێک نەکراو نوێنەرەکانیان گەڕانەوە.

سەرەڕای بڕیارنامەو داواکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و  ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پێویستی راگرتنی جەنگ لە غەزە، جەنگ لە غەزە هەر بەردەوامە و تا دێت ژمارەی قوربانیان بەرزدەبێتەوە هاوکات نەبونی سەرچاوە مرۆییەکانی وەک ئاوی خواردنەوەو خۆراک و دەستنەگەیستن بە پێداویستییە پزیشکییەکان قەیرانێکی مرۆی ترسناکی لە غەززە دروست کردووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار