پاڵاوتگەکانی نەوت لە ناوچەی حەیفای ئیسرائیل کرانە ئامانج
8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشکرایە سەر ر پاڵاوتگه‌كانی نه‌وت له ناوچەی حه‌یفای ئیسرائیل.
لە بەیاننامەیەکدا مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق ئاشکرایکرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی نیسانی 2024 له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشیان كردووەتە سه‌ر پاڵاوتگه‌كانی نه‌وت له حه‌یفای ئیسرائیل.
ئەوەشخراوەتەڕوو "قۆناغی دووه‌میی لێدانیان له نه‌یاران بۆ سه‌ركه‌وتنی كه‌سوكاریانه له غه‌زه و وه‌ڵامێكه بۆ كرده‌وه‌كانی ئیسرائیل كه له دژی خه‌ڵكی مەدەنی له فه‌ڵه‌ستین ئەنجامیان دەدات"، هەروەها ئاماژە بەوەدەدەن، کە بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان.
لە بەیاننامەکەدا مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق هیچ ئاماژەیەکی بە زیانەکانی ئەم هێرشە نەکردووە بۆ پاڵاوتگەکانی نەوت لە حەیفای ئیسرائیل.
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق پێشتر بەرپرسیارێتی دەیان هێرشیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزەوە گرتووەتە ئەستۆ.