سێنتکۆم: لە ماوەی سێ مانگدا ٩٤ ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجام دراون
8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی سوپای ئەمەریكا (سێنتکۆم) رایدەگەیەنێت لە ماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵدا ٩٤ ئۆپەراسیۆن دژی چەکدارانی داعش لە سوریا و عێراق ئەنجام دراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی سوپای ئەمەریكا (سێنتکۆم) رایگەیاند "لە ماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵدا ٩٤ ئۆپەراسیۆن دژی چەکدارانی داعش لە سوریا و عێراق ئەنجامدراوە، هەروەها لەو ئۆپراسیۆنە هاوبەشانەدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزەكانی سوریای دیموكرات ١٨ چەكداری داعش كوژراون و ٦٣ کەسی دیكەش برینداربوون".
ئەوەشخراوەتەڕوو، ٦٦ ئۆپەراسیۆن لەسەر خاكی عێراق ئەنجامدراوە و ١١ چەكداری داعش كوژراون و ٣٦ چەكداری دیکەش دەستگیركراون، هەروەها ٢٨ ئۆپەراسیۆنیش لە سوریا ئەنجامدراوە و حەوت چەكداری داعشیش كوژراون و ٢٧ی دیكەش دەستگیركراون.
بابهتی پهیوهندیدار