ئەمریکا پێشنیارێك پێشکەشی تاران دەکات بۆ ئه‌وه‌ی وەڵامی ئیسرائیل نه‌داته‌وه‌

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ زریان فەرەیدوون

ڕۆژنامەی “جەریدە”ی کوەیتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە کە ،واشنتۆن بەڵێنی داوە ئیسرائیل ڕازی بکات کە هێرشەکانی له‌ سوریا و لوبنان ڕابگرێت لە بەرامبەر ئەوەی تاران وەڵام نەداتەوە بۆ بۆردومانه‌كه‌ی سەر دیمەشق.

ڕۆژنامەی جەریدەی کوەیتی لە ڕاپۆرتێکیدا سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەتایبەت دوای هێرشەکەی سەر دیمەشق بڵاویکردۆتەوە کە ئەمریکا هەوڵدەدات وەڵامدانەوەی ئێران ڕابگرێت بەرامبەر بە ئیسرائیل و لە ڕێگەی نێوەندگیرێکی سویسری و ئەمریکی ، واشنتون پێشنیاری دانوستانی ڕاستەوخۆی تاران و تەلئەبیب دەکات.

سەبارەت بە وڵامی هەریەک لە ئیسرائیل و ئێران بۆ پێشنیارەکەی واشنتۆن ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوە کردووە کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو پێشنیارانەی ئه‌مریكای ناردۆته‌ نووسینگەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران، بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت .

هاوکات سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە بەیروت بە “جەریدە”ی ڕاگەیاندووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشنیاری ئەمریکای ڕەتکردووەتەوە کە هێرشەکان لە سوریا ڕابگرێت.

زیادبونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران زیادیکرد کاتێک دووشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی جۆری ئێف ٣٥ی ئیسرائیلی باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێرانی لە ناوەڕاستی دیمەشق بۆردومان کرد و حەوت سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێرانی كوشت دوا بەدوای هێرشەکەش ئێران دەستی بە خۆڕێکخست و هەڕەشەی هێرشی تۆڵەسەندنەوە بۆ سەر ئیسرائیل دەکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار