پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە وەرزى وەرگرتن و بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە باشووری عێراق دەستیپێکرد و پرۆسەکە بەردەوامی هەیە.

ئەسیر غورەیری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند "وەرزی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە باشووری عێراق دەستیپێکرد و چوار بارهەڵگری یەکەمی ئەمساڵ وەرگیرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوێنێ پێنجشەممە 11ی نیسانی 2024 پرۆسەکە لە پارێزگای موسەنا وەک یەکەم ناوچەى عێراق دەستیپێکردووە و لە داهاتوودا لە ناوچەکانی دیکە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار