لەیادی ئەنفالە بەدناوەکاندا.. یاداشتێک
8 مانگ لەمەوپێش
عەبدوڵڵا کۆمەڵە
باوکی پێشمەرگە
ساڵى 1988 بوو، ڕژێم ئه‌نفالى ناوچەكانى دۆڵی جافایەتی و سورداش و قه‌ره‌داغى ته‌واوكردبوو،خۆى بۆئهنفالى ناوچه‌كانى قه‌ڵاسێوكه‌و، شوان و، شێخ بزێنى ئاماده ده‌كرد.
ناوچەکە بە تەواوی گەمارۆ درابوو، ڕژێم پەیتا پەیتا هێزی لە سنوورەکانی بازیان و تەکیەو چەمچەماڵ و تەقتەق و کۆیەوە کۆدەکردەوە، فڕۆکە بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕایەوەو ئیستیتڵاعی ئاسمانی دەکرد،زۆربەی گوندنشینانی ناوچەکە لە ترسی شەڕو چەکی کیمیایی گوندەکانیان چۆڵ کردبوو بەرەو شارۆچکەو ئۆردوگا زۆرەملێکان ڕەویان کردبوو، ناوچەکە هەر لە وێرانەی دوای جەنگ دەچوو بۆنی خوێنی لێدەهات. ئهگهربهههڵهدانهچووبم له‌كۆتايى يهكانى مانگى چواردابوو, دواى نيوه‌ڕۆى رۆژێكى خۆرهتاوە، من و چه‌ند پێشمه‌رگه‌يه‌ك لەسهربهرزايى یه‌كى گوندى ( گه‌ڕگه‌ڕ ) ه‌وه چاودێرى ناوچه‌كه دەکەین، له‌وكاته‌دا چاومان به‌كه‌سێك كه‌وت له‌ڕێى گوندى ( چنارتو ) وه‌وه به‌ره‌ولاى ئێمه دێت، ئێمه بهدووربين چاودێری ئەم مرۆڤە نامۆیە دەکەین،ته‌ماشای ڕەفتارە گوماناویەکانی دەکەین، ئه‌م پياوه ڕه‌فتارى زۆر سه‌يرو نامۆیه، ماوه‌یه‌ك ده‌ڕواو داده‌نيشێ، شتێك لهباخهڵى دهردهكاوپاشان دهيخاتهوهجێى خۆى به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانين چي يه، شتێك بهدهستيهوهيهتى جاربهجاردهينێت به‌لاى گوێ يهوهو ديسان دادهنيشێتهوه, ئه‌م ڕفتارانهبهشێوهيهك گوماناوى بوون كه‌ئێمه پێمان وابوو، ئهمهجاسوسى ڕژێمه‌و ئه‌م ئامێره‌ى ده‌ستى جيهازى بێ تێلهو خه‌ريكى په‌يوه‌ندى كردنه بهدهزگائهمنيهكانى به‌عسه‌وه، دانيشتنهكهشيمان وا لێكدايهوه به‌دانانى هێماى تايبه‌ت رِێگاكه ده‌ستنيشان ده‌كات بۆهێزێك كه‌له كاتێكى تردا ده‌گه‌نه ناوچه‌كه، يان چه‌ند مينێكى كه‌سي داده‌نێت، چونكهئهوهڕێگاى هاتوچۆى پێشمه‌رگه‌بوو، بۆيه ئێمه خۆمان بۆ له بۆسهنا تانه‌مان بينێت، ته‌نانه‌ت يه‌كێك له‌پێشمه‌رگه‌كان كه‌زۆر له‌سه‌ردابوو ووتى: بابيكوژين ئهمهجاسوسه ، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بوو قهناعەتمان پێ كرد،كه‌دان بهخۆيدابگرێت، چوونكه ئهوبهرهوڕووى ئێمه دێت و بهتهنهايهو ناتوانێت هيچ مه‌ترسيه‌ك دروست بكات ,كاتێك لێمان نزيك بۆوه ته‌ماشامان كرد پياوێكى به‌ته‌مه‌نه‌و كه‌مێك ده‌شه‌لێت، له‌وكاته‌دا ئێمه خۆمان لێ ئاشكراكرد‌و داوامان لێی كرد بێت بۆلامان، له‌هه‌مان كاتدا پێشمهرگهيهكمان ناردهلاى تاپێش ئه‌وه‌ى بگاته لامان بيپشكنێت و بزانێت چى پێ يه، كهمامهپيرهگهيشتهلامان و دڵنيابووين ئه‌وه‌نيه كهئێمهلێى حاڵى بوبوين، پرسيارمان لێی كرد كهكێيەو له‌كوێوه هاتووه‌و بۆچی هاتوە.
ووتى ناوم مام ئهحمهدهوبەئەحەشەل ناسراوم و خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵم، ماڵمان لهگهڕهكى حه‌مامه كۆنهكهيه، لێمان پرسى: باشه له‌م هەل و مەرجه ناخۆشه چى تۆى گهياندۆتە ئێره ؟ ووتى: كوڕێكم پێشمه‌رگه‌يه ناوى خه‌باته لهتيپى بيستو پێنج ى خاڵخاڵانه، ماوه‌يه‌كه بريندارهوههوالى نازانم،هاتووم بە سۆراخی خەباتەوە، ئێمە خەباتمان دەناسی، خەبات لە شەوێکی هاوینی ساڵی ١٩٨٧ لە گەڵ شەهید شوانی تەنسیق و مامۆستا جمهورو نەوزاد کەرکوکی لە بناری چیای خاڵخاڵان، دەکەونە بۆسەی چەند خۆ فرۆشێکەوە، ئەوسیانەیان هەر لەجێدا شەهید دەبن و خەباتیش سەرەڕای ئەوەی کە نزیکەی بیست دانە فیشەکی کڵاشینکۆفی بەردەکەوێت لەگەڵ ئەوەشدا بە موعجیزە لە مەرگ ڕزگاری دەبێت.
لێمان پرسی ئه‌ى باشه بۆچى زوو زوو دائهنيشتى و ههڵئهسايتهوه ؟ ووتى : ئهوهگوێم له‌م ڕادوێ يه ئه‌گرت، موسته‌شارو ئامرسريهو جاشهخۆفرۆشهكان به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌نفاله به‌دناوه‌كانى به‌عسه‌وه، له‌ناوچه‌كانى دۆڵى جافایەتى وگه‌رميان و قه‌ره‌داغ په‌يتاپه‌يتا بروسكه‌ى پيرۆزبايى بۆسهركرده ديكتاتۆرهكهيان ئه‌نێرن ,منيش دائهنيشتم ناوى ئهوجاشانهم ئه‌نووسى بۆئه‌وه‌ى هەركاتێك شۆڕش سه‌ركه‌وت ئهوخۆفرۆشانه سزا بدرێن، لەوكاته‌دا ده‌ستى برد بۆبهرباخهڵى و پارچهكاغهزێكى دهركردو دايهدهستمان، كهتهماشامان كرد ناوى ده‌يان موسته‌شارو سه‌ره‌ك جاشى تيا تۆماركردبوو, ووتى : ئه‌م ناوانه لاى خۆم ئه‌پارێزم تائهوڕۆژهى كورد سه‌رئه‌كه‌وێ،ئەوکاتە ناوەکان ئەدەمە شۆڕش بۆ ئەوەی ئەم تاوانبارانە بە سزای خۆیان بگەیەنن.
مام ئه‌حمه‌د نه‌مردو كورد ڕاپه‌ڕينى كرد‌و شۆڕش سه‌ركه‌وت، ئه‌وجاش و ئهنفالچيانهى ناويان لهپهڕهكاغهزهكهى مام ئه‌حمه‌د تۆماركرابوو نه‌ك سزا نه‌دران، به‌ڵكو پاداشت كران و هه‌ندێكيان پلهوپايهى حيزبى و حكومى باشيان وهرگرتو بوون به شۆڕشگێڕى عهياره بیست و چوار‌و مام ئهحمهديش به‌هه‌ژارى سه‌رى نايهوهو حاڵى كوڕه پێشمهرگهكهشى له‌خۆى زۆرباشترنى يه،ڕاسته مام ئه‌حمه‌د به‌هه‌ژاری وکهساسی سه‌ری نایه‌وه ،به‌ڵام ئه‌و سه‌ربه‌رز بوو خۆی نه‌دۆڕان ، به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕاسته ئه‌نفالچیه‌کان هه‌مووشتێکیان له‌ژیان برده‌وه به‌ڵام خۆیان دۆڕان ( چ سوودێکی هه‌یه هه‌موودنیا ببه‌یته‌وه به‌ڵام خۆت بدۆڕێنی ) ڕاستهپارچهکاغهزهکهی گیرفانی مام ئه‌حمه‌د جگه‌له‌خۆی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک، که‌س نهیخوێندهوهو کاریشی پێ نه‌کرا، به‌ڵام دڵنیابن!! وێنه‌یه‌کی ئه‌و پارچهکاغهزه له‌به‌رۆکی مێژوودا ههڵگیراوهومێژووش ڕه‌حم به‌که‌س ناکات.