سبەینێ سودانی و بایدن کۆدەبنەوە
7 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوپاتیكرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ واشنتن به ئامانجی كاراكردنی چوارچێوه هاوكارییه‌كانی ناو ڕێككه‌وتنی چوارچێوه ستراتیژییه و راشیگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی بایدن و سودانی بیروڕا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دۆسیه ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت.
رۆژی شەممە، 13ـی نیسان محەممەد شیاع سوودانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو واشنتن بەڕێکەوت؛ بڕیارە سبەی دووشەممە، 15ی نیسان بایدن لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆبێتەوە.
باسم عه‌وادی وتەبێژی حکومەتی عێراق سەبارەت بە هۆکاری سەردانەکەی سودانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،، سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ واشنتن یه‌كێكه له سه‌ردانه گرنگه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا، "ئامانجی كاراكردنی ڕێككه‌وتنی ستراتیژییه له‌بواره‌كانی وه‌به‌رهێنانی سیاسی، ئابوری، بانكی، وزه، كه‌شوهه‌وا، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌مێننه‌وه و ده‌توانین وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكه‌ین بۆ فراوانكردنی چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كان".
وتیشی، "كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یامی گرنگ له‌خۆده‌گرێت كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دۆسیه بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن، به‌و پێیه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان دیدگایان هه‌یه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و دۆسێیانه باسده‌كرێن كه ده‌كرا له‌ڕێگه‌ی لیژنه لاوه‌كییه‌كانه‌وه ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرایه".
سەبارەت بەوەی کە ئایا سەردانەکە پەیوەستە بە چارەنوسی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ڕایگەیاند،" ئەم سەردانە، سەردانێکى ئەمنى و سەربازى نییە، بۆیە هیچ بەرپرسێکى ئەمنى و سەربازى لەنێو شاندى یاوەرى سەرۆکوەزیراندا نییە، سەردانەکە بۆ کاراکردنى رێککەوتنى ستراتیژییە کە حەوت لایەنى گرنگ، ئابوورى، وەبەرهێنان، کشتوکاڵ، ژینگە، خوێندن، کەشوهەوا و چەندین دۆسیەی دیکە لە خۆدەگرێت."