سودانی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: رێكه‌وتنی ستراتیژی نه‌خشه‌رێگای په‌یوه‌ندییه‌كانی داهاتووی عێراق و ئه‌مه‌ریكایه‌

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە له‌ واشنتۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه و باسیان له‌ كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی كرد.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە واشنتۆن کۆبوونەوە، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتاوێی هه‌وڵه‌كان بۆ دانانی بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندیی دوورمه‌ودای نێوان هه‌ردوو وڵات كرا، وێڕای ئه‌وه‌ش جه‌خت له‌ كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی كرایه‌وه‌.

 سودانی و بلینكن گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئابووری و هه‌لی وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ عێراق، به‌تایبه‌ت له‌ بواری وزه‌دا كرد، هه‌روه‌ها سودانی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، رێكه‌وتنی ستراتیژی نه‌خشه‌رێگای په‌یوه‌ندییه‌كانی داهاتووی عێراق و ئه‌مه‌ریكایه‌.

وتیشی: پێویسته‌ هه‌وڵه‌كان بۆ رێگری له‌ فراوانبوونی ململانێ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر بكرێن.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند "پشتگیری له‌ عێراقێكی به‌هێز به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ین".

جێگەی ئاماژەیە، رۆژی‌ 13ی‌ نیسانی‌ 2024، محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق سەردانی ئەمەریکای کرد و بڕیارە تاوەکو 19ی ئەم مانگە لە ئەمه‌ریكا بێت و بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانی بدات لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار