هێرشی حزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل، برینداربوونی ١٤ سەربازی ئیسرائیلی لێکەوتەوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی هێرشی حزبوڵڵای لوبنان  بە مووشەک و درۆن بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل لە باکووری ئەو وڵاتە ١٤ سەربازی ئیسرائیلی برینداربوون کە برینی ٦ کەسیان قووڵە و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ نیسانی ٢٠٢٤ رایگەیاند "لە تۆڵەی کوژرانی ئەندامانی حزبوڵڵا بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بە مووشەک و درۆن هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیلی و ١٤ کەس برینداربوون".

میدیا ئیسرائیلییەکان باس لەوە ئەکەن جگە لەو ١٤ سەربازە، ٤ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون و گەیەنراونەتە بنکە تەندروستییەکان.

سوپای ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە رایگەیاند ١٤ سەربازی ئیسرائیلی بریندار بوون و باری تەندروستی ٦ کەسیان ناجێگیرە، لەم راگەیاندنەدا ئاماژە بەوە دراوە مووشەک و درۆنەکان لە خاکی لوبنانەوە بەرەو گوندەی " عەرەب ئەلعەرامشە"ی ئیسرائیل هاوێژراون. سوپای رایگەیاند کە لە تۆڵەی ئەو هێرشەی حزبوڵڵادا ، ئەو شوێنەی هێرشەکانی لێوە کراوە، بۆمبارانکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار