بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باكوری توركیای هه‌ژاند

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.6 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر پارێزگای تۆكاتی له‌ باكوری توركیا هه‌ژاند و تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.

ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.6 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر و به‌دوری 39 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری ناوچه‌ی تۆرهاڵ و هه‌شت كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای سولوسه‌رای توركیا لە کاتژمێر ٦:١١ خولەک لە قووڵایی ٥.٩٩ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

هاوکات بوومەلەرزەکە لە سێواس، سامسون، قەیسەری، چۆروم و شارەکانی دەوروبەری هەستی پێکراوە.

به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، قوڵی بومه‌له‌زره‌كه‌ هه‌شت كیلۆمه‌تر بوه‌ له‌ئاستی روی ده‌ریاوه‌، تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون و هیچ راپۆرتێكیان له‌وباره‌یه‌وه‌ پێنه‌گه‌یشتوه‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌، عه‌لی یه‌رلیكایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس (تویته‌ری پێشو) ڕایگه‌یاند، تیمه‌كانی ئافاد و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ به‌دواداچون بۆ دۆخی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار