ئەنتۆنی بلینكن: ئەمەریکا ئامادە نییە لە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی هێرشبەری ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەشداربێت
7 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت قسه له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه ناكات كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روویاندا، ئاماژەی بەوەشکرد ئەمەریکا ئامادە نییە لەهیچ ئۆپەراسیۆنێکی هێرشبەری ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەشداربێت.
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند "قسه له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه ناكه‌م كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روویاندا، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، جه‌خت له كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمەریکا ئامادە نییە لەهیچ ئۆپەراسیۆنێکی هێرشبەری ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەشداربێت"، هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا پابەندە بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19ی نیسانی 2024 ئیسرائیل هێرشی مووشەکی کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی شاری ئەسفەهانی ئێران، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند "تەقینەوەکانی ئەسفەهان هیچ زیانێکیان نەبووە".