جۆن بۆڵتن: هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ئەسفەهانی ئێران هەڵە بوو

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا رەخنە لە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل دەگرێت بۆسەر شاری ئەسفەهانی ئێران و بە هێرشێکی هەڵە ناوی دەبات.

جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" رەخنەی لە هێرشەکەی ئیسرائیل کرد بۆ سەر ئەسفەهان و رایگەیاند "هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر بۆ سەر شاری ئەسفەهانی ئێران هەڵە بوو، چونکە پێموایە ئیسرائیل لەژێر فشارێکی گەورەدا بوو لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە بۆ کەمکردنەوەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران تاوەکو گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر نەبن، بەڵام ئەگەر مەبەستەکە نیشاندانی هێزی ئیسرائیل بووبێت بۆ راگرتنی هێرشەکانی داهاتووی ئێران، دڵنیام ئەو ئەرکەیان بە ئەنجام گەیاندووە".

راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا  رەخنەی لە نەبوونی هیچ ستراتیژێکی ئەمەریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرت و جەختی لەسەر پێویستی رووبەڕووبوونەوەی “بازنە ئاگرین" کرد کە ئێران لەگەڵ بریکارەکانی لە ناوچەکەدا دامەزراندووە.

هەروەها بۆڵتن بە دووری نەزانی لە ئایندەدا ئیسرائیل هێرشی دیکە بکاتە سەر ئێران، بەڵام داوای کرد هێرشەکان بەهێز بێت و وتی “پێدەچێت وەڵامدانی لاواز ئیسرائیل بخاتە مەترسییەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار