دوو خزمەتی هەرە گەورەی تورکەکان بە مرۆڤایەتی

یەک هەفتە لەمەوپێش



ئارام رەفعەت

لە مێژووی شەش سەد ساڵەیان لە ناوچەکەدا، واتە دوای هاتنییان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکەکان دوو خزمەتی هەرە گەرەیان پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە.

دوو خزمەت کە هیچ نەیەوەیەکی تر نەیانتوانیوە و ناتوانن پێشکەشی مرۆڤایەتی بکەن.

تەنها دوو خزمەت و سێیەمی نییە.

خزمەتی یەکەم سوڵتانەکانی عوسمانی کردییان.

هەر یەکێکییان کە دەبووە سوڵتان، هەڵدەستا بە قڕکردنی هەرچی برا و برازای هەیە و هەر هەموویانی سەر دەبڕین.

٣٦ سوڵتان، ٣٦ قەتڵوعامی برا و برازا و نەوەکانییان، وە ٣٦ جار بنبڕکردنی پیسترین تۆوی مرۆڤایەتی.

چ کردەیەک هێندەی کوشتنی بەچکە سوڵتان خزمەتە بە مرۆڤایەتی...!

بێننە پێشچاو،

چ خزمەتێکی مەزنە ئەو ٣٦ سوڵتانە کردییان…!

خزمەتی دووەم کەمالیستەکان کردییان

ئەم خزمەتە مەزنەی تورکەکان بە مرۆڤایەتی کوشتنی ئەو کوردانە بوو کە لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم خیانەتییان دژی نەتەوەکەیان کرد و لە پێناو تورکەکاندا خەونی سەربەخۆیی کوردیان لەبار برد.

ئەمانە یەک حەسەن خەیری و دوان و سیان نەبوون.

لەشکرێک بوون لە سەرۆک خێڵ و تەریقەتەکان.

ئەوانە مەزبەتە دوای مەزبەتە بۆ کۆنگرەی ئاشتی پاریس و کۆبونەوەکانی لۆزانییان دەنارد و دەیانگووت ئێمە دەوڵەتی سەربەخۆییمان ناوێت و دەمانەوێت لەگەڵ تورکەکان بژین.

ئەمانە ئەو خەونەی کوردیان بۆ سەربەخۆیی لەبار برد کە لە ١٤ خاڵەکەی وردرۆ و وڵسن و رێککەوتننامەی سیڤەردا بەرجەستە بوون.

دوای ئەوەی کەمالیستەکان ئیشیان بەو خائینانە نەما، یەک بەیەکی ئەو خیانەتکارانەیان لە سێدارە دا.

چ کردەیەک هێندەی کوشتنی خیانەتکار خزمەتە بە مرۆڤایەتی...!

بەتایبەتی خائنگەلێک کە دژی مافەکانی نەتەوەیکی ژێردەستە و بەدبەختی وەک کورد بێت.

بەڵێ تورکەکان دوو خزمەتی مەزنییان بە مرۆڤایەتی کردووە کە بە هیچ نەتەوەیەکی تر نەدەکرا.

تەنها دوو خزمەت بە مرۆڤایەتی و سێیەمی نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار