په‌نابه‌رێکی کورد خەڵاتێکی نیودەوڵەتی بەهۆی کورتە نامەکانیەوە وەردەگرێت
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌هرۆز بوچانی پەنابەرێکی کوردە لە دوورگه‌ی مانیسی خه‌ڵاتی (ئه‌ننا پۆلیتكۆڤسكایه) ی بۆ ساڵی 2018وه‌رگرت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بۆ یەکەمجار، رۆمانێکی لە رێگەی کورتە نامەوە نووسی.
بەهرۆز بوچانی ساڵانێکە لەکەمپێکی ئوستراڵیا کە لەدەرەوەی سنورەکانی ئەو وڵاتەیەو لەدورگەی مانیسی سەر بەوڵاتی نیو گینیایە دانراوە، ئەو لەمیانەی مانەوەی لەو کەمپە لەئوستراڵیاو جیهاندا وەک ڕۆژنامەنوسێک و دەنگی پەنابەرانی جیهان ناوبانگی دەرکرد، لەمیانەی مانەوەیدا وەک پەنابەرێک چەند وتارێکی بۆ ڕۆژنامەی گاردیان نوسیوەو لەدەرهێنانی فیلمێکی دۆکیومێنتاریدا لەسەر پەنابەری بەشداربووە.
خه‌ڵاتكردنی ئه‌م په‌نابه‌ره له به‌رامبه‌ر كار و چالاكییه‌كانی دێت كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌و دورگه‌یه ئه‌نجامی داوه و به‌به‌رده‌وامی گرفت و نه‌هامه‌تییه‌كانی په‌نابه‌رانی له نوسینه‌كانیدا بڵاو ده‌كاته‌وه.
بوچانی، خه‌ڵكی ڕۆژههلاَتی كوردستانه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی مانوس ده‌ستبه‌سه‌ره. په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ و مانیسی پاپانیوگینیا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن و هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
خه‌ڵاتی (ئه‌ننا پۆلیتكۆڤسكایه) خهلاَێكی ساڵانه‌یه كه به‌ناوی ڕۆژنامه‌نوس ئه‌ننا پۆلیتكۆڤسكایه ناونراوه كه له ساڵی 2006 دا كوژراوه له به‌رامبه‌ر بێده‌نگنه‌بوونی له‌سه‌ر كاره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كانی.
راپۆرتێکی پێشتری رۆژنامەی هاوڵاتی بخوێنەوە لە سەر بوچانی بەناونیشنای: کوردێک لەناو کەمپەوە بەکورتەنامە ڕۆمانێک لەسەر پەنابەریی دەنوسێت