یوگۆڤ: 57٪ی بەریتانییەکان و 71٪ی چینی کرێکار دژی یاسای ناردنی پەناخوازانن بۆ رواندا

2 هەفتە لەمەوپێش



هەوراز حوسێن

هاوڵاتی، ستۆکهۆڵم

ماڵپەڕی یوگۆڤی بەریتانی راپرسییەکی کردووە تاوەکو بیروڕای گەلی بەریتانیا لەسەر بڕیارە نوێیەکەی حکومەت بۆ ناردنی پەناخوازان بۆ بەریتانیا وەربگرێت. 6 لە هەر 10 هاووڵاتییەکی بەریتانی لایان وایە پلانەکە کاریگەر نییە و لە کۆتاییدا شکست دێنێت.

رۆژی 24-4-2024، ماڵپەڕی یوگۆڤ کە سەر بە حکومەتی بەریتانیایە و تایبەتە بە راپرسی و کۆکردنەوەی ئامار لەبارەی مژارە گەرم و جیهانییەکان، راپرسییەکی کردووە لەبارەی بڕیارە نوێیەکەی حکومەتی بەریتانیا. دەرکەوتووە، 57٪ی بەشداربووانی راپرسییەکە کە ژمارەیان 4 هەزار و 527 کەسە، لایان وایە پلانەکە سەرناگرێت و نابێتە بەربەست لەبەردەم رێڕەوی کۆچبەران بە نۆکەندی ئینگلیزدا بۆ بەریتانیا. 23٪ی بەشداربووان کە نزیکە حکومەت و پارێزگارن دەڵێن سەردەگرێت و 19٪یشیان دەڵێن نازانین. 72٪ی چینی کرێکار کە بەشێکی ئەوانە پێکدێنن لە راپرسییەکە بەشداربوون دەڵێن سەرناگرێت.

23ی ئەم مانگە پەرلەمانی بەریتانیا لە کۆتاییدا یاسای ناردنی پەناخوازانی بۆ رواندا پەسەندکرد، یاساکە رێگە بە حکومەتی بەریتانیا دەدات ئەو پەناخوازانەی مەبەستییەتی بنێرێت بۆ رواندا و لە وڵاتەکەی بیانکاتە دەرەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار