لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییە هاوردەکراوەکانی پێشمەرگە دەرکرا

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییە هاوردەکراوەکانی پێشمەرگە دەرکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ی ئایاری 2024، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوای کۆبوونەوەی دوێنێ 8ی ئایاری 2024ی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی و بەبەشداری فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگه بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک بریار و راسپاردە دەرکران لەوانە، لێخۆشبوونی گومرگی بوو لەو کەرەستە سەربازییانەی کەوەزارەتی پێشمەرگە دەتوانێت هاوردەیان بکات لەچوارچێوەی پرچەککردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان".

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەم بریارە دەبێتە دەسکەوتێکی گرنگ بۆ مێژوی هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "دوای بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سووپای عێراق هاوکات بەشداربوونی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەکۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و پاڵپشتی راستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێگەیشتنی زۆری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هۆکاری سەرەکی بوون بۆ دەرکردنی ئەم بریارە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار