لە کەمتر لە دوو مانگدا 23 ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا لانیکەم 23 ژن لە لایەن پیاوانی نزیکی بنەماڵەیانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون.

رۆژی شەممە، 11ی ئایاری 2024، میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی 45 رۆژدا لانیکەم 23 ژن بە دەستی مێرد، باوک، برا، کوڕ و خوازبێنیکەری پێشتریان کوژراون.

ماوەکە لە 20ی ئادار تا 4ی ئایاری ئەمساڵە.
 
لەم ماوەیەدا  ژن لە تاران، 3 ژن لە مەشهەد، 2 ژن لە تەبرێز و 2ی دیکە لە ورمێ کوژراون. 

هەر لەم ماوەیەدا لە شارەکانی، سنە، بۆشەهر، جۆیبار، سمنان، ئابادان، ئەهواز، خومەین، ئەلشتەر، بەردسکەن، فلاورجان و سەبزەوار ژنێک بە دەستی پیاوانی نزیکی بنەماڵە کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار